سەرچاوەیەک بۆ کوردسات نیوز: کەسێک لە سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی تانکی نەوتەوە گیانی لەدەستدا
راهۆز
١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
سەرچاوەیەک لە سەنتەری رێکخستنی پەیوەندییەکانی JCC بە کەناڵی کوردسات نیوزی راگەیاند، لە گەڕەکی زانکۆی شاری سلێمانی، لە کاتی کارکردن لە ئیزۆگامی ماڵێکدا، تانکییەکی نەوت تەقیوەتەوە.
بەهۆی ئەم روداوەوە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری سەرەکی تەقینەوەکە و وردەکارییەکانی ڕووداوەکە.



