ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک دەستوەردانی لە شۆڕش و پێشهاتەکانی یەمەندا نەکردووە، ئاماژەی بەوەش کرد، رێککەوتنی نێوان تاران و مەسقەت سەبارەت بە دیاریکردنی رێڕەوە ئاوییەکان، راستەوخۆ پێوەندیدارە بە سەروەریی هەردوو وڵاتەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بەقائی روونی کردەوە: ئەو لێکتێگەیشتنەی لە نێوان ئێران و عوماندا سەبارەت بە دەستنیشانکردنی رێڕەوە ئاوییەکان کراوە، بابەتێکە بە تەواوی تایبەت بە سەروەریی ئەم دوو وڵاتە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش دا: کۆبوونەوەکەی سەڵاڵە وەستێندراوە وسعودیە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی یەمەنەوە داوای دواخستنی کردووە بۆ کاتێکی تر.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیشی کردەوە: ئێمە هیچ جۆرە دەستوەردانێکمان لە بابەته تایبەتەکانی یەمەندا نییە، بەڵام هەندێک وڵات ئەم روداوانە دژ بە ئێمە دەقۆزنەوە و هەوڵی ئاوڕێژکردن لە ئاوی لێڵدا دەدەن.