توركش ئێرلاین: بەم نزیكانە گەشتەكانمان بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستپێدەكەنەوە
راهۆز
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
بەهەوڵی یەكێتی و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم توركیا قەدەغەی گەشتەئاسمانیەكانی بۆ فرۆكەخانەی نێودەولەتی سلێمانی هەڵگرت.
دوای هەوڵە چڕەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ لێپرسراوانی توركیا، ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری توركیا بەسەرۆكی هەرێمی كوردستانی راگەیاندوە گەشتە ئاسمانییەكانی ولاتەكەی بۆ فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەكاتەوە و گەمارۆی سەر فرۆكەخانەكە هەڵدوەشێنێتەوە.
هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتە ئاسمانیەكانی توركیا بۆ فرۆكەخانەی سلێمانی دوای ئەوە دێت كە سلێمانی رۆڵێكی باڵای هەبوو لەپرۆسەی ئاشتی و لێك نزیك كردنەوەی توركیاو پەكەكە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش لەو پرۆسەیەدا رۆلێكی گرنگ و كاریگەری هەبووە و توانیویەتی ئەو پەیوەندییە بباتە قۆناغێكی نوێوە.
لەو بارەیەوە یەحیا ئوستون پەیوەندییەكان لە هێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاین رایگەیاند، بەم نزیكانە گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێدەكەنەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە 3ی نیسانی 2023ەوە بەهۆی هەڵوێستەكانی نەتەوەییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان توركیا بڕیاریدا گەمارۆ بخاتەسەر فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.



