سبەینێ ئیسرائیل بڕیار لە دۆسیەی ئەمنی سوریا دەدات
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
باراک راڤید پەیامنێری ئاژانسی ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی و سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وردەکارییەکانەوە رایگەیاند: پێشبینی دەکرێت سبەی ئێوارە، سەرۆک وەزیران ناتانیاهۆ کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ساز بکات.
کۆبوونەوەکە بە بەشداریی وەزیرە باڵاکان و سەرکردەکانی دەزگا ئەمنییەکان دەبێت و تایبەت دەبێت بە دانوستانەکان لەگەڵ سوریا لەسەر رێککەوتنێکی نوێی ئەمنی پەیوەست بە سنورەکانەوە.