دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عیراق تیرۆرستێک لە ریاز دەستگیردەکەن
رەوەز فازیل
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر بەهاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عیراق و هاوپەیمانان لە ئۆپراسیۆنێکدا تیرۆرستێکیان لە سنوری پارێزگای کەرکوک دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر بڵاویکردەوە، پاش بەدواداچوونی هەواڵگری ورد، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانان و دەزگای دژەتیرۆری عیراق، ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنوری پارێزگای کەرکوک ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشکردو، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا توانراوە تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیربکرێت کە پێشینەی کاری هەبووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستی القاعیدە و دواتریش رێکخراوی تیرۆرستی داعش و هەتا کاتی دەستگیرکردنی کاری لۆجیستی و دابینکردنی پێداویستی بۆ ئەو رێکخراوە کردووە.
راشیگەیاندوە، تیرۆرستی داواکراو پاش دەستگیرکردنی، دەستبەجێ رادەستی یاساکراوە بەمەبەستی سزادانی.