حاڵەتێکی دیکەی توشبوون بەتای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکرا
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
لە هەرێم حاڵەتێکی دیکەی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا، کە توشبووەکە ژنێکی تەمەن 25 ساڵانە و دانیشتووی قەزای ئاکرێیە.
تەندروستی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاندووە، 28ـی مانگی رابردوو گومانلێکراوێکی تای خوێن بەربوون گەیەندرایە نەخوشخانەی ئاکرێ و دواتر رەوانەی دهۆک کرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دهۆک ژنەکە کەرەنتینەکرا و سامپڵی پشکنینەکانی نێردرا بۆ بەغداد، هاوکات ئەمرۆ پشکنیەنەکانی گەرایەوە و دەرکەوتووە کە توشتبووی تای خوێنبەربوونە.
جێگەی ئاماژەیە، ژنەکە تەمەنی 25 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێیە، لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
هاوکات، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی دهۆک، لەمساڵدا ئەمە پێنجەم حاڵەتی توشبوونە بە تای خوێنبەربوون کە لەسنوری پارێزگاکە تۆمارکرابێت.



