دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی هێرش و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە دەربەندیخان
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دەربەندیخان کەسێکیان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی هێرشکردن.
بەپێی هەواڵێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەم دەستگیرکردنە لەدوای سکاڵای هاوڵاتییەک دێت کە بانگەشەی ئەوەی کردووە تۆمەتبارەکە هێرشی کردووەتە سەری و ویستویەتی بیڕفێنێت.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند؛ لە لێکۆڵینەوەکاندا، جگە لە تۆمەتی هێرشکردن، پشکنینی پزیشکی بۆ تۆمەتبارەکە ئەنجامدراوە. ئەنجامەکان دەریانخستووە کە ئەو بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرە و پێشتریش لەسەر ئەم تاوانە سزا دراوە.
ئێستا تۆمەتبارەکە (أ، ح، ح) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەکانی 432 و 267 و مادەی 30ی یاسای مادە هۆشبەرەکان دەستگیر کراوە. بنکەی پۆلیسی دەربەندیخان پەڕگەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.



