وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە بڕیاری دادگا و دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، دەستبەسەر 60 موڵکی کۆمپانیاکانی نالیا و چاڤیدا گیراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ڕێگەی زیادکردنێکی ئاشکراوە دەفرۆشرێن.
 
ئەم هەنگاوە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی قەرزەکانی وەزارەت دێت کە لەسەر کۆمپانیای نالیا کەڵەکە بووە و گەیشتووەتە نزیکەی 92 ملیار دینار.
 
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، ئەم بڕیارە پاڵپشتە بە چەندین بڕیاری دادگایی، لەوانە بڕیاری سەرۆکایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان و دەستەی شارستانی تێهەڵچوونەوە ژمارە (90/ دەستەی شارستانی تێهەڵچوونەوە / 2021 / ڕاستکردنەوە) لە 2021/10/20، کە تایبەت بوو بە یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی قەرزەکانی کۆمپانیای نالیا لە بەرژەوەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
 
نوێدەکرێتەوە...