لە کۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەب، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی هاوپەیمانییەتەکە هەڵبژێردرا.

لە دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هاوپەیمانی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەب بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، سەرۆکایەتیکردنی هاوپەیمانێتییەکە ئەرکێکی گەورەیە و بڕوامان بە کردارە نەک تەنها قسەکردن.

وتیشی، ناوچەکەمان پێویستی بە ئاشتی و دیموکراسی زیاتر هەیە و ئێمە هەمیشە بە رۆحیەتی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبین لەپێناوەدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت، یەکێتی بڕوای بە ئازادی و یەکسانی هەیە و بەو ئاڕاستەیە کاردەکەین، هەروەها خەڵک چاوەڕوانی کردارمان لێدەکات و پێویستە داوارییەکانی هاووڵاتیان جێبەجێ بکەین، رێگەش نادەین کەسانێک سیاسەت بۆ هەرەشەکردن بەکاربهێنن.

بەڕێکەوت نییە زۆربەی چالاکوان و حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان لە سلێمانین، شاری سلێمانی هەمیشە شاری رۆشنبیری و خەباتکردن بووە، بافڵ جەلال تاڵەبانی وا دەڵێت.

سەبارەت بە دۆخی سوریا بافڵ تاڵەبانی راشیگەیاند، نابێت سوریا لەبیربکەین و هیوامان وایە حکومەتی سوریا گشتگیربێت و نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان بێت.

 

چەند وێستگەیەکی ژیان بافڵ جەلال تاڵەبانی...

لە ساڵی 1973 لەدایکبووە و خوێندنی لە بەریتانیا ئەنجامداوە

لە ساڵی 1996 راهێنانی سەربازی لەگەڵ فەرەنسییەکان ئەنجامداوە 

لە ساڵی 1998 راهێنانی سەربازی لەگەڵ بەریتانییەکان ئەنجامداوە

ساڵی 2000 راهێنانی لەگەڵ ئەمریکییەکان کردووە

ساڵی 2002 دژەتیرۆری بە هاوکاری ئەمریکا دامەزراند

سەرپەرشتیاری سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بووە

ساڵی 2018 بە ئەندامی سەرکرایەتی یەکێتی هەڵبژێردرا

ساڵی 2022 بە سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا

ساڵی 2023 بە سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرایەوە

2025  وه‌ك سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سۆشیال دیموكرات له‌جیهانی عه‌ره‌بی هه‌ڵبژێردرا