بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ د. عەبدولهادی ئیبراهیم، وەزیری پێشووی دەرەوەی لیبیا و سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ئایندە کۆبووەوە.

لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی، د. خەسرەو گوڵ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی  ئامادەیبوون، باسی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا و سەرۆک بافڵ خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی وەفدی میوان بۆ سلێمانی دەربڕی.

د. عەبدولهادی ئیبراهیم بانگهێشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد تاوەکو سەردانی وڵاتەکەیان بکات و هیوای خواست پەرە بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و لیبیا بدرێت.