ئەمڕۆ کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەب لەسلێمانی کۆتایی دێت
٣٠ی ئابی ٢٠٢٥
ئه‌مڕۆ له‌سلێمانی كۆنفرانسی هاوپه‌یمانیی سۆسیال دیموكراتی وڵاتانی عه‌ره‌ب كۆتاییدێت و بڕ‌یاره بافڵ جەلال تاڵەبانی وتاری كۆتایی پێشكه‌ش بكات.
به‌پێی كارنامه‌ی كۆتا رۆژی كۆنفرانسه‌كه، دوای پێشكه‌شكردنی راپۆرتی ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی و ئه‌نجامدانی چه‌ند وۆركشۆپێك، هه‌ریه‌ك له بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ وەک رێکخەری کۆنفرانسەکە و فه‌رید زه‌هران سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه، وتاری كۆتایی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نن، هاوكات بڕ‌یاریشه پلانی ستراتیجی و به‌رنامه‌ی كاری سێ ساڵی داهاتووی هاوپه‌یمانێتییه‌كه رابگه‌یه‌نرێت.
ناوه‌ڕ‌ۆكی كۆنگره‌ی هاوپه‌یمانیی سۆسیال دیموكراتی وڵاتانی عەرەب، بریتییه له(پرسه‌كانی ئاشتی، ئاسایش، پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی جیهانیی عه‌ره‌بی)، كه تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده جیهانییه‌كان، له‌جیهانیی عه‌ره‌بی و عیراق و كوردستانه‌وه به‌شدارییان تێداكردووه.
رۆژی 27ی8ی2025 له‌سلێمانی، كۆنگره‌ی هاوپه‌یمانیی سۆسیال دیموكراتی لوڵاتانی عه‌ره‌بی به‌به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده جیهانییه‌كان ده‌ستپێكردو ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژی كۆنگره‌كه ده‌بێت.



