کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن
٣٠ی ئابی ٢٠٢٥
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەشەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرای با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری خۆڵبارینینێکی کەم هەیە بە هۆی چالاک بوونی خێرایی با.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی عیراق بڵاویکردووەتەوە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن.



