تەیف سامی ئیمزای لەسەر نوسراوی خەرجکردنی موچەی مانگی شەش کردووە و بەهۆی تەواوبوونی دەوامی رەسمییەوە رۆژی یەکشەممە پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم.

سەرچاوەیەکی باڵا لە نێو وەزارەتی دارایی عیراقەوە بە پەیامنێری کوردسات نیوزی راگەیاندووە، نوسراوی خەرجکردنی پارەی موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم، گەیشتوەتە بەشی ژمێریای لە نێو وەزارەتی دارایی عیراق و تەنها ئیمزای بەڕێوەبەری گشتی ئەو بەشەی ماوە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی رێکارەکانی بەردەم خەرجکردنی پارەی موچەکە کۆتایی هاتووە و تەیف سامی وەزیری دارایی عیراقیش ئیمزای لەسەر نوسراوەکە کردوە بۆ خەرجکردنی  پارەی مووچەی هەرێم.

پەیامنێری کوردسات نیوز بەهۆی تەواوبوونی دەوامی رەسمی، رۆژی یەکشەممە بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عیراق، ئیمزا لەسەر نواسراوەکە دەکات و پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق .