قوباد تاڵەبانی دەڵێت: کورد هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ کەس بەڵکو دەرفەتێکە بۆ ئاشتی و دیموکراسی

لە میانی پانێڵێکدا لەکۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ کورد بەشێکی سەرەکییە لە بونیادنانی ئاشتی و لە ئێستادا لە تورکیا دەورێکی سەرەکی دەبینێت بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی.

وتیشی، لە رابردوودا دۆسیەی کورد وەک هەڕەش سەیرکراوە، بەڵام هەمووان تێگەیشتن کورد هیچ کات هەڕەشە نەبووە.

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر كێشەی كورد لە وڵاتانی دیکە چارەسەر نەكرێت، كێشەی خودی ئەو وڵاتانەش چارەسەر نابێت، هەر پارچەیەكی كوردستانیش جیاوازییان هەیە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە.

سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەرێم و عیراق قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، كێشەکانی هەولێر و بەغداد بە گفتوگۆ چارەسەردەکرێن، هەروەها بە هەوڵی یەکێتی نزیکین لە چارەسەر.