بە سپۆنسەری دەزگای میدیایی کوردسات فێستیڤاڵی کاڵەک بەڕێوەدەچێت
محەمەد رزگار
٢٧ی ئابی ٢٠٢٥
بە سپۆنسەری دەزگای میدیایی کوردسات فێستیڤاڵی کاڵەک بەڕێوەدەچێت، ئامانج لە فێستیڤاڵەکە پشتیوانیی جوتیاران و ساغکردنەوەی بەروبوومەکانیانە.
سبەینێ فێستیڤاڵی کاڵەک بە سپۆنسەری دەزگای میدیایی کوردسات لە دەشتی زەڵێی شارباژێری تەخت دەستپێدەکات، هاوکات بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
فێستیڤاڵەکە لە رۆژی 28 بۆ 30 ئاب دەستپێدەکات و لە سەعات 5ـی ئێوارە بۆ 10ـی شەو بەردەوام دەبێت.
ئامانج لە فێستیڤاڵەکە پشتیوانیی جوتیاران و ساغکردنەوەی بەروبوومەکانیانە.



