دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پشتبەستوو بە بەڵگە، دانپێدانانی پیلانی  تیرۆرکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی و چەندین کەسایەتی تری سیاسی و ئەمنی لە لایەن تۆمەتباران (لاهور جەنگی بورهان و ئەژی ئەمین)ـەوە بڵاو دەکاتەوە.

تۆمەتبارێک لە دانپێدانانەکەدا رایگەیاند: چەند جارێک هەوڵی تیرۆرکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی دراوە و بڕیار بوو بە دوو نیشانەشکین بافڵ تاڵەبانی بکرێتە ئامانج.

تۆمەتبارێکی دیکە لە دانپێدانانەکەدا رایگەیاند، پێدوایستییەکان لەلایەن سەلمان ئەمین ناسراو بە ئەژی، دابیندەکرا و لە لالەزار لەگەل لاهور جەنگی و ئەژی ئەمین کۆبووینەتەوە.