دۆناڵد ترەمپ: بەداخەوەم زیانم بە مـوجتەبا خامـنەیی گەیاند، ئەو بـریندارە، بەڵام بـوێریـشە
بڵند
١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بەداخە چونکە زیانی بە مـوجتەبا خامـنەیی گەیاندوە و بریندارە بەهۆی هێرشەکانەوە، ئاماژەی بەوەشکرد بۆ ئەوەی جیهان زیانی زیاتری بەرنەکەوێت جەنگەکەی راگرتوە.
دۆناڵد ترمپی سەرۆکی ئەمریکا بە پێگەی ئەکسیۆسی راگەیاند، درێژکردنەوەی جەنگەکە بۆ ئارامکردنەوەی لایەنە توندڕەوەکان دەکرا ببێتە هۆی پاشەکشەی جیهانی، پێشی وایە ئەوەی رویداوە لە ئێران گۆڕینی دەسەڵاتە.
سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردوەتەوە، گەمارۆی دەریایی ئێران زیاتر لە جاران هۆکار بوو بۆ ئەوەی تاران بێتە سەر مێزی گفتوگۆ و گەیشنن بە رێککەوتن دەکڕێت وەک خۆبەدەستەوەدانی ئێران سەیر بکرێت.
لەباەری رەوشی موجتەبا خامنەییشەوە، دۆناڵذ ترەمپ بە ئەکسیۆسی راگەیاندوە، بەداخە چونکە زیانی بە موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران گەیاندوە و بە سەختی بریندار، بەڵام ئەو کەسێکی زۆر بوێرە و جیاوازیشە لە باوکی.


