بڕیاری لێخۆشبوون بۆ پێشینەی هاوسەرگیری خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەرچوو
راهۆز
٢٦ی ئابی ٢٠٢٥
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بڕیارێکی نوێدا لێخۆشبوونی بۆ ئەو هاووڵاتییە خاوەن پێداویستییە تایبەتانە دەرکرد کە پێشتر سوودمەند بوون لە پێشینەی هاوسەرگیری.
بەپێی گشتاندنێکی رەسمی کە بە ئیمزای، وەزیری دارایی و ئابووری دەرچووە و ئاڕاستەی سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت کراوە، بڕیاردراوە بە بەخشینی پاشماوەی قەرزی پێشینەی هاوسەرگیری لە ئەستۆی ئەو کەسانەی کە خاوەن پێداویستیی تایبەتن.
لە رێنماییە داراییەکەدا کە بە ژمارە (حەوت)ی ساڵی 2025 دەرچووە، هاتووە کە لێخۆشبوونەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە، واتە پێش دەرچوونی بڕیاری راگرتنی پێشینەکە.
ئەم بڕیارە پاڵپشتە بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادار کردووەتەوە بۆ کارکردن بەپێی ئەم رێنماییە نوێیە و جێبەجێکردنی.
دەقی نووسراوەکە کە دەست کوردسات نیوز کەوتووە: