نوسینگەی زەیدی: سەرۆك وەزیران لەگەڵ فەرەنسا و ئەڵمانیا پەیوەندی وزە و ئابوری فراوان دەكات
ئاکام
١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، زەیدی لە فەرەنسا و ئەڵمانی چەند یاداشتێك لە بواری وزە و ئاسایش و چەند كەرتێكی تر ئیمزا دەكات.
بەپێی راگەیەنراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، عەلی زەیدی لەسەر بانگهێشتی حكومەتی ئەڵمانیا و فەرەنسا دەكات و بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵا گفتوگۆ لەگەڵ هەردوو لایەنی فەرەنسی و ئەڵمانیدا دەكات.
دەشڵێت، ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵەكان و سیاسەتی حكومەتدایە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و فراوانكردنی ئاسۆی هاوبەش لەگەڵ فەرەنسا و ئەڵمانیا لە كەرتی وزە و ئاسایش و گواستنەوە و بوارە گرنگەكانی تردا.
راشیگەیاند، زەیدی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا و فرێدریك مێرتس راوێژكاری ئەڵمانیا كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی چەندین دۆسیە و پرسێكی هەرێمیی و نێودەوڵەتیی هاوبەش.
نوسینگەی زەیدی ئاماژە بەوەدەكات، وەفدی عیراق بەشداری لە گفتوگۆ فراوانەكاندا دەكات بۆ پتەوكردنی هاوبەشی ئابوری لە سایەی ئالنگارییەكانی ناوچەكە و جیهان و لە سەردانەكەدا چەندین یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە چەند بوارێكدا ئیمزا دەكرێت.


