كۆمسیۆن: راگەیاندنی ژمارەی لیست و هاوپەیمانییەكان واتای دەستپێبكردنی بانگەشە نییە
لاوان
١٠ی ئابی ٢٠٢٥
كۆمسیۆن دەڵێت: هەر كەس و لایەنێك بانگەی هەڵبژاردن بكات سزا دەدرێت و ئاشكراكردنی ژمارەی لیستەكانیش مانای دەستپێكردنی بانگەشە نییە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، راگەیاندنی ژمارەی لیست و هاوپەیمانیی و كاندیدەكان مانای دەستپێكردنی بانگەشە نییە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، هەر كەس و لایەنێكیش بانگەشە دەستپێبكات، رێوشوێنی یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر.
راشیگەیاندووە، تا ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆن لیستی كۆتایی ژمارەی لیست و هاوپەیمانی و كاندیدەكان پەسەند نەكات قەدەغەیە هەر جۆرە بانگەشەیەك بۆ هەڵبژاردن بكرێت.
ئەوەش دوای ئەوەدێت كۆمیسیۆن تیروپشكی بۆ ژمارەی لیست و هاوپەیمانی و كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرد.