هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە تا كۆتایی 2026 بەردەوام دەبێت و بۆ ئەو مەبەستەش یاداشتنامەیەكیش لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئیمزاكراوە.
بەختیار محەمەد ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، یاداشتنامەیەك لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم و وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئیمزاكراوە و بەپێی ئەو یاداشتنامەیەش هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە تا كۆتایی ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت.
وتیشی، هاوكارییەكانی هاوپەیمانان لە بواری دارایی و مەشق و خۆراكدا خۆیان دەبیننەوە و پێدەچێت لە داهاتوودا جۆری هاوكارییەكان گۆڕانكارییان تێدا بكرێت، بەڵام بەردەوام دەبێت.


هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە تا كۆتایی 2026 بەردەوام دەبێت