ئەم هەفتەیە  ئوردن میوانداری کۆبونەوەیەکی هاوبەش سەبارەت بە رەوشی سوریا دەکات کە تێیدا وەفدی سوریا و ئەمریکا بەشدارن. 

وەزارتی دەرەوەی ئوردن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، رۆژی چوارشەمە کۆبونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان ئوردن و سوریا و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، سەبارەت بە رەوشی سوریا و رێگاکانی پاڵپشتیکردن لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە، لەسەر بنەمایەک کە گەرەنتی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری دەکات، هەروەها خواستەکانی گەلی سوریا بەدیبهێنێت و مافی هەموو هاووڵاتیان بپارێزێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا و و تۆم بارک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا و نوێنەرانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لە هەرسێ وڵات بەشدار دەبن لە کۆبونەوەکە.