لێپرسراوێکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سودان ئاماژە بە رەوشی خراپی مرۆیی لە سودان دەکات کە دەیان ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاریەی مرۆیی و تەندروستیە.

ئیدیم وسورنو، بەرپرسی نوسینگەی رێکخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە سودان بۆ كاروباری مرۆیی رایگەیاند، سودان بە خراپترین قەیرانی مرۆییدا تێدەپەڕێت و 30 ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاریە. هەروەها ئەوەی لە خەرتومی پایتەختی سودان بینیویەتی تەنها کاولکاری بووە، لەکاتێکدا پێشتر شارێکی پڕلە ژیانبووە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئێمە داوای دەکەین  بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی سودان رۆژانە تەنها 55 سەنتە بۆ هەر هاووڵاتیەک، هەرکاتێکیش ئاسایش و سەقامگیری گەڕایەوە دەتوانن بڕی پێوسیت هاوکاری بگەیەن بە خەرتومی پایتەخی سودان.