وەزارەتـی پـەروەردە دوا وادەی بۆ تۆمارکردنی خوێندکاران لە باخچـە و خوێندنگە حکومییەکان راگەیاند
١٠ی ئابی ٢٠٢٥
بەپێی ئاگادارییەکەی وەزارەتی پەروەردە، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٥، دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی منداڵان لە باخچە و خوێندنگە حکومییەکان. وەزارەت جەختی لەوە کردووەتەوە کە تۆمارکردن لە دوای ئەم وادەیە درێژ ناکرێتەوە.
وەزارەتی پەروەردە هۆکاری دیاریکردنی ئەم وادەیەی بۆ ڕێکخستنەوەی میلاکی مامۆستایان، تۆمارکردنی خوێندکاران لە سیستمی ئی-پەروەردە، و جیاکردنەوەی هۆبەکانی خوێندن گەڕاندووەتەوە. داواشی لە بەخێوکاران کردووە هاوکارییان بن بۆ ئەوەی پێش ڕێککەوتی ٢٠ی ئاب منداڵەکانیان لە باخچە و خوێندنگە حکومییەکان تۆمار بکەن.
تێبینییەکی گرنگ سەبارەت بە قوتابخانەکانی تیروپشک:
وەزارەت ڕوونیشیکردووەتەوە کە ئەو خوێندکارانەی ناویان لەو ناوەندانەی خوێندن تۆمارکردووە کە بە شێوازی تیروپشک خوێندکاران وەردەگرن، پاش ئەنجامدانی تیروپشک ئەگەر وەرنەگیران، مافیان هەیە لە قوتابخانەی سنووری جوگرافی خۆیان تۆماربکەن، ئەمەش پاش ٢٠ی ئابی ٢٠٢٥ دەبێت.