هاووڵاتییەکی بیانی لە هەولێر بە تۆمەتی دزینی سەرە مەنهۆڵ دەستگیرکرا، هەروەها چەندین تاوانی دزی دیکەشی ئەنجامداوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هاووڵاتییەکی بیانیان دەستگیرکردووە کە چەند تاوانێکی دزیکردنی ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاووڵاتییە خەڵکی وڵاتی 'بەنگلادش'ە، بەناوی (م ، ب ، م) ،هەڵساوە بە ئەنجامدانی چەند تاوانێکی دزیکردن و بردنی چەند سەرە مەنهۆڵێکی ئاوەڕی گەڕەکەکانی شاری هەولێر.