ژمارەیەک خوێندکارانی زانکۆکانی هەرێم لە میسر مەشقی هاوینەیان ئەنجامدا
محەمەد رزگار
٦ی ئابی ٢٠٢٥
کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆ جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، لە دوای تەواوکردنی مەشقی هاوینە لە زانکۆیەکی میسر بڕوانامەیان پێبەخشرا.
ژمارەیەک خوێنکاری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان مەشقی هاوینەیان لە میسر ئەنجامدا، کە خوێندکاری هەر یەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی سەڵاحەدینن.
ئەو خوێندکارانە لە زانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنەلۆژیا مەشقی هاوینەیان ئەنجامداوە، لە کۆلێژە جیاوازەکانی، ئەندازیاری، پەرستاری، کارگێری و کۆلێژەکانی دیکەبوونە.
هاوکات ئەو خوێندکارانە بە شێوەیەی مەیدانی لە نەخۆشخانەکان و کارگەکان و کۆمپانیاکان، مەشقیان ئەنجامداوە.
هەروەها لە دوای تەواوکردنی مەشقەکانیان، لەلایەن زانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنەلۆژیا بڕوانامەی دانپێدانراویان پێبەخشرا.




