بافڵ تاڵەبانی: کۆشش و بەرهەمەکانی هونەرمەند نەرمین قادر بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە
محەمەد رزگار
٥ی ئابی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادەی نەرمین قادر دەکات و دەڵێت: کۆشش و بەرهەمەکانی هونەرمەند نەرمین قادر، بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
دەقی پرسەنامەکە.......
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو نەرمین قادر
لە دڵەوە نیگەران و غەمبارم بووم بە گیانلەدەستدانی هونەرمەندی دیاری گەلەکەمان نەرمین قادر.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خاتوو نەرمین یەکێک بووە لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان و کۆشش و بەرهەمەکانی بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە و بە رێزەوە یاد و یادەوەرەییەکانی بەرز رادەگرین.
خودای گەورە رۆحی هونەرمەندی ئازیزمان بۆ هەمیشە شادبکات، ئارامی و سەبووریش بە هەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان