قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی هونەرمەند نەرمین قادر کرد و رایگەیاند، کۆچکردوو خانمە هونەرمەندێکی بەئەزموونی شانۆ و نواندن بوو کە کار و پەیامەکانی بەوپەڕی وریایی و  دڵسۆزییەوە بۆ خزمەتی گەلی کورد ئاڕاستە دەکرد.

 

دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی....

 

بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو نەرمین قادر

بەڕێزان سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان

 

زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی هونەرمەند (نەرمین قادر)م بیست.

کۆچکردوو خانمە هونەرمەندێکی بەئەزموونی شانۆ و نواندن بوو کە کار و پەیامەکانی بەوپەڕی وریایی و  دڵسۆزییەوە بۆ خزمەتی گەلی کورد ئاراستە دەکرد و ڕۆڵیکی دیاری هەبوو لە بەرهەمهێنانی پڕبینەرترین بەرنامەکان لەمێژووی زێڕینی تەلەفزیۆن و نواندندا.

بۆ ئەم کۆچە، هاوبەشی خەمی خانەوادە و هونەرمەندان و ئازیزانی کۆچکردووم و پرسەو سەرەخۆشیان لێ ئەکەم.

خوای گەورە لەنەرمین خان خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

 

انا لله وانا اليه راجعون

 

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران