مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو نەرمین قادر دەکات
محەمەد رزگار
٥ی ئابی ٢٠٢٥
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند نەرمین قادر پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری دەکات.
دەقی پرسەنامەکە.....
بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری هونەرمەند خاتوو نەرمین قادر
بۆ كۆچی دوایی هونەرمەندی بە توانا و لێهاتووی گەلەکەمان خاتوو نەرمین قادر ، لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و گشت هونەرمەندان و هاوڕێیانی دەكەین.
لە یەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا الیەراجعون
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان



