سەدان رۆژنامەنوس داوادەکەن رێگەیان پێبدرێت بۆ کارکردن بڕۆنە ناو کەرتی غەززە و  ناوەندێکی رۆژنامەنوسانیش ئاماری پێشێلکاریەکان بۆ سەر رۆژنامەنوسان لە کەرتی غەززە بڵاوکردەوە.

زایاتر لە 600 رۆژنامەنوس و پەیامنێر لە سەرانسەری جیهانەوە داوادەکەن بۆ روماڵکردنی رەوشی کەرتی غەززە رێگەیان پێبدرێت دەستبەجێ و بەبێ هیچ بەربەستێک برۆنە ناو کەرتەکە  لەمیانەی هەڵمەتێک لەژێر ناونیشانی ئازادی روماڵکرد.
بەشێک لەو رۆژنامەنوسانە لە میدیا جیهانیەکانی وەک سی ئێن ئێنی ئەمریکی و  سکای نیوز و زە گاردیانی بەریتانی رێکخەری ئەو هەڵمەتەن بۆ رێگە پێدانیان لە کارکردن لە کەرتی غەززە. 

ناوەندی مەدا بۆ پەرەپێدان و ئازادی رۆژنامەوانی لە فەلەستین رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا سوپای ئیسرائیل 62 پێشێلکاری بەرانبەر بە رۆژنامەنوسان ئەنجامداوە بەهۆیەوە  9 رۆژنامەنوس کوژراون و 10ی دیکەش برینداربوون، هەروەها لە کاتی روماڵکردنەکاندا 7 پەیامنێر دەستگیرکراون و رێگریش لە 18پەیامنێرکراوە.