دوای ململانێیەكی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، هونەرمەند نەرمین قادر، ئەكتەری دیاری بەرنامەی بەرنامە كۆچی دوایی كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ نەرمین قادر لە شاری سلێمانی و لە تەمەنی 63 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

نەرمین قادر ماوەی زیاتر لە چل ساڵە خزمەت بە بواری شانۆ و سینەما و هونەری كوردی كرد و خێزانەكەی بەشێك بوون لە خەباتی رزگاریخوازی گەلی كورد و قوربانییان بۆ داوە.

نەرمین قادر بە خانمە تاقانەكەی بەرنامەی بەرنامە دەناسرا كە لە ساڵی 1998 لە خاک  تیڤی و دواتریش لە کوردسات پەخش دەكراو بۆ چەند ساڵێك بەردەوام بوو كە سەرنجی تەواوی خەڵكی هەرێمی كوردستانی بەلای خۆیدا راكێشابوو.