سبەینێ موچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەمویلی موچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.

جێگەی ئاماژەیە، لە ماوەی رابردوودا مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا داوایان کرد، موچەکانیان لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە رێکبکرێتەوە و چیتر موچەکانیان دوا نەکەوێت.