قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ کریستیانە هۆمان باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عیراق کۆبووەوە و بەبۆنەی کۆتاییهانی ئەرکەکەی ماڵئاوایی لێکرد.

 قوباد تاڵەبانی لە هەژماری تایبەتی خۆی چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، "لە کۆبوونەوەم لەگەڵ کریستیانە هۆمان، باڵیۆزی ئەڵمانیا گفتوگۆمان کرد لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکان. سوپاسی هاوکارییەکانی حکومەتی ئەڵمانیاشم کرد بۆ هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە بوارەکانی کارسازی و کشتوکاڵ و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگەدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عیراق ماڵئاواییمان لێ کرد و هیوای سەرکەوتنم بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا".