مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکاری پێشمەرگەی دێرین رزگار سابیر دەکات
رەوەز فازیل
٤ی ئابی ٢٠٢٥
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکاری تێکۆشەری دێرین رزگار سابیر سەعید دەکات.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری تێکۆشەری دێرین رزگار سابیر سەعید.
بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین ڕزگار حاجی سابیری مسگەر ،لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و گشت هاوڕێیانی دەکەین.
لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



