لە سنوری ئیدارەی سۆران گەشتیارێک خنکا، بەرگری شارستانی سۆرانیش رایگەیاندووە، لەمساڵدا شەش حاڵەتی خنکان لەو سنورە تۆمارکراوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: تیمەکانی مەلەوانی بەرگری شارستانی  قەزای مێرگەسۆر، تەرمی هاووڵاتی(رێکار عبداللە ابراهیم) تەمەن 29 ساڵ دۆزیەوە، کە چەند سەعاتێک لەمەوبەر لە کاتی گەشت لە روباری مێرگە سۆر خنکا.

جێگەی ئاماژەیە، ناوبراو دانیشتوی شاری هەولێر بوو، بەمەستی گەشت روی لە دەڤەرە کردبوو، هەروەها  خێزاندار بووە و باوکی سێ منداڵە.

هاوکات بەرگری شارستانی سۆران ئاشکرایکردووە، لەمساڵدا ئەمە شەشەم حاڵەتی خنکانە لە سنوری ئیدارەی سۆران تۆمارکرابێت