ئاگر لە باڵەخانەیەکی سلێمانی کەوتەوە
محەمەد رزگار
١ی ئابی ٢٠٢٥
ئاگر لە باڵەخانەیەکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود کەوتەوە، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانیش دەڵێت: ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە دوای ئاگادارکردەنەوەیان لە کەوتنەوەی ئاگر لە باڵەخانەیەکی شەقامی مەلیک مەحمود، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و بە کەمترین ماوە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.
وتیشی، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها زیانی مادی هەبووە.
وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، بەدواداچونەکانیان بۆ هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستپێکردووە.