مێرمنداڵێکی تەمەن 12 ساڵ لە زێی گەورەدا خنکا
١ی ئابی ٢٠٢٥
مێرمنداڵێکی تەمەن 12 ساڵ لەناو ئاوی زێی گەورەدا خنکا، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێش دەڵێت: تەرمەکەی دەرهێنراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی داد کراوە.
لەو بارەیەوە عەقید ئیبراهیم فەریق بەرێوبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کەمێک لەمەوپێش مێرمنداڵێکی 12 ساڵان بە ناوی ئالان عەدنان کەوتە ناو ئاوی زێی گەورە و خنکا.
وتیشی، مێرمنداڵەکە خەڵکی قەزای ئاکرێیە و ئەمرۆ خێزانیەکەیان بۆ گەشت چونەتە سەر زێی گەورە، مێرمنداڵەکە کەوتوەتە ناو ئاوەکە و خنکاوە.
بەرێوبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ ئاماژەی بەوەشکرد، دوای دەرهێنانی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.
جێگەی ئاماژەیە، لەمساڵدا لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاکرێ سێهەم حاڵەتی خنکانە تۆماردەکرێت.