راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە
سام
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٥
سام
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٥
شێخ حیکمەت هیجری، رێبەری رۆحی دروزەکانی سوریا، داوا لە "هەموو گەلی ئازادیخواز و وڵاتە ئازادەکانی جیهان" دەکات پشتگیرییان بکەن بۆ راگەیاندنی هەرێمێکی سەربەخۆ بۆ دروزەکان لە سوریا.
هیجری رایگەیاندووە، "رێگاوبانەکەمان بە ناونیشانێکی نوێوە دەستی پێکردووە لەدوای ئەو نەهامەتییەی کە مەبەست لێی لەناوبردنی تائیفەی دروز بوو لە سوریا." ئەم قسانە ئاماژەیە بۆ ئەو روداوانەی دوایی کە تائیفەی دروزی لە سوریا گرتووەتەوە.
هەروەها، شێخ حیکمەت هیجری جەختی لەوەش کردەوە کە "گاردی نیشتمانی بەرگری لە خاکەکە دەکات بە گەرەنتی وڵاتانی پەیوەندیدار." ئەمەش ئاماژەیە بۆ پلانەکانیان بۆ پاراستنی ناوچەکەیان لە چوارچێوەی ئەو هەرێمە سەربەخۆیەی داوای دەکەن.
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا، مانگی داهاتوو بەشداری لە 80ـەمین خولی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، کە لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسە سورییەکەوە بڵاویکردەوە: "ئەحمەد شەرع بەشداری لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات."
ئەمە یەکەمجارە لەدوای ساڵی 1967ـەوە سەرۆکێکی سوریا بەشداری لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیدا بکات، چونکە نە بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشوو و نە حافز ئەسەدی باوکی، هیچ کاتێک بەشدارییان لەو کۆبوونەوانەدا نەکردووە.
ئەم هەنگاوەی دیمەشق بەشێکە لە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتی و کۆکردنەوەی پشتیوانی ئابووری بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات، گەرچی ئەو توندوتیژیانەی لەماوەکانی رابردوودا بەرانبەر خەڵکی سوەیدا و ناوچەکانی هێزە کوردییەکانیان ئەنجامدا، ناڕەزایی نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە و بووە هۆی ناڕەزایی گشتی و حکومەتی سوریا و هێزەکانی ئەحمەد شەرعیان بە توندوتیژی ئەنجامدان تاوانبارکر.
لە درێژەی فشارەکان بۆ سەر جوتیارانی کورد لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، دادگای قەزای دووبز سزای زیندانیکردنی بۆ دوو جوتیاری کورد دەرکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دادگای دووبز لەسەر سکاڵای عەرەبی هاوردە، بڕیاری سزادانی بۆ هەردوو جوتیار، بکر مستەفا و محسن ئیسماعیل، دەرکردووە کە خەڵکی گوندی شەناغەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕانن.
سزاکە بریتییە لە زیندانیکردن بە شێوەی راگیراو (وقف التنفيذ)، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دادگاکە جوتیارە کوردەکانی بە پێدانی قەرەبوو بەو جوتیارە عەرەبانە پابەند کردووە کە سکاڵاکەیان تۆمار کردووە.
کێشەی زەویوزار لەنێوان جوتیارانی کورد و عەرەبی هاوردە لە سنووری کەرکوک و دەوروبەری، یەکێکە لە کێشە چارەسەرنەکراوەکان کە لە دوای ساڵی 2017وە جارێکی دیکە سەریهەڵداوەتەوە و بەهۆیەوە چەندین جار جوتیارانی کورد روبەڕوی دادگا و فشاری یاسایی بوونەتەوە.
وێنەی دەقی بڕیارەکە: