دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: پێویستە موچە لە ململانێ سیاسییەکان دوور بخرێتەوە
هەساو ئەمیر
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٥
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر لەگەڵ ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر لەگەڵ ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد کرد.
لەو بارەیەوە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند، باپەندبوون بە رێککەوتنەکان و دوورخستنەوەی پرسی موچە لە ململانێ سیاسییەکان بە پێویست دەزانن.
تەوەرێکی تری گفتوگۆکان لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسیی و ئەمنەییەکانی ناوچەکە و پشتگیرییەکانی یەکێتی بوو بۆ پرۆسەی ئاشتی لە کوردستانی باکور و تورکیا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا جهخت كرایهوه لهسهر ههماههنگی و هاوكاری ههموو لایهنەكان لهپێناو پاراستنی سهقامگیری سیاسی و ئهمنی بۆ ئهوهی ناوچهكه له گرژی و ئاڵۆزییه سیاسییهكان دوور بخرێتەوە.

