لە سبەینێوە دوو شەقامی لاوەکی لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت
محەمەد رزگار
٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٥
لە سبەینێوە دوو شەقامی لاوەکی لە بازنەیی مەلیک مەحمود بە ئاڕاستەی رۆشتن بەرەو بەرزەپردی خاڵە شیهاب بەربەرست دەکرێت، هاوکات شارەوانی سلێمانیش داوا لە شۆفێران دەکات شەقامی سەرەکی بەکاربهێنن.
شارەوانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان شاری سلێمانی و شۆفێران دەکاتەوە، بەمەبەستی کارکردن لەپرۆژەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی، سبەینێ چوارشەممە کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی هەردووشەقامی لاوەکی بازنەیی مەلیک محموود بەئاراستەی ڕۆشتن بەرەو بەرزەپردی خاڵە شیهاب بەربەست دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەک ئەوەی لەسەر نەخشەکە بە رەنگی "سور" دیاریکراوە بەربەستدەکرێت، شۆفێران دەتوانن ئەو شەقامە بەکاربهێنن کە بەرەنگی سەوز دیاریکراوە.
