بكوژی هاووڵاتییەكەی قەزای سەیدسادق دەستگیركرا، پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت: تۆمەتبارەکە کوڕی تاوان لێکراوەکەیە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقەوە بكوژی ئەو هاووڵاتییە دەستگیركرا كە چەند رۆژێك پێش ئێستا لەقەزای سەیدسادق كوژرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای كەشف و هێڵكاری شانۆی شوێنی تاوان ئەنجامدراو توانرا دوو كەس بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەكە دەستگیربكرێن، دوای لێكۆڵینەوەكان بەڵگەی پێویست كۆكرایەوە تا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە یەكێك لەتۆمەتبارە دەستگیركراوەكان هەستاوە بەئەنجامدانی تاوانەكە.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (ك، ب، ق لەدایكبووی 2001) بەبڕیاری  دادوەر و بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.