پڕۆژەی روناکی ئاشکرایکرد: هەر کەسێک سەرپێچی لە بەکارهێنانی کارەبادا بکات و بە نایاسایی بەکاری بهێنێت  روبەرووی سزای یاسایی  دەبێتەوە.

پرۆژەی روناکی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سەرپێچی و کارەبای نایاسایی لەلایەن هاووڵاتی یاخود کارەباچییەوە، بەچەتاڵکردن یان دەستکاریکردنی پێوەر بکرێت، سەرپێچییە و سزای یاسایی توندی دەبێت.

راشیگەیاند، هەر کەسێک سەرپێچی بکات کارەباکەی دەبڕدرێت، هەروەها پێبژاردنی دەکرێت تاوەکو چوار ملیۆن دینار.

پڕۆژەی روناکی ئەوەشی خستەڕوو، رێکاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکار دەگیرێتەبەر، هاوکات ئەو بڕە کارەبایەی بە نایاسایی بەکاریهێناوە پێی دەبژێردرێت.