ستایشی رۆڵ و کۆشش و خزمەتەکانی نەرمین قادر کرا
محەمەد رزگار
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ، قوباد تاڵەبانی ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شارۆچکەی ئەڵایی سەردانی هونەرمەند و ئەکتەری دیاری بواری شانۆ و دراما (نەرمین قادر یونس ) یانکرد.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا مەکتەبی سکرتارییەت ستایشی رۆڵ و کۆشش و خزمەتەکانی نەرمین قادر یانکرد وەک یەکێک لە کارەکتەرە دیارو دێرینەکانی نواندن و درامای کوردی و بەڕێزەوە لەتەمەنی بەخشش و ئەو خزمەتانەی پێشکەشی کردوە رووانی و هیوای سەلامەتی هەمیشەیی و تەندروست باشییان بۆ خواست .
هونەرمەند نەرمین قادر سوپاسی ئەو بەسەرکردنەوەیەی کرد و وتی، وەک خێزانەکەیان بەشێک بوون لە خەباتی رزگاریخوازی گەلی کورد و قوربانیشیان داوە بۆیە بە شانازییەوە هەوڵمانداوە بەشێک بین لە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و ئەوەی کردوشمانە تەنها بۆ ئەوە بووە لەروویەکی ترەوە خزمەت بکەین و ئەگەر لایەنی تەندروستیشم کە ماندویکردوم رێبدات بە دڵنیایەوە بەردەوام دەبین .



