کەشناسی: لە هەندێک ناوچەی هەرێم پلەکانی گەرما دەگاتە نیوەی کوڵان
محەمەد رزگار
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٥
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی گەرما ناوچەکە دەگرێتەوە و لە ئیدارەی گەرمیان پلەکانی گەرما دەگاتە نیوەی کوڵان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، شەپۆڵێکی گەرمای بەهێز روو لە ناوچەکەمان دەکات،ئەمەش لە ئەنجامی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە بەرزبوونەوە بە رێژەی (١-٢)پلەی سیلیزی تا ناوەراستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی هەینی دەگاتە بەرزترین ئاستی پێشبینیکراو، بە جۆرێک پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبن، لە هەولێر 47 پلە، سلێمانی 45، دهۆک 46، کەرکوک 48، هاوکات لە ئیدارەی گەرمیان نزیک دەبێتەوە لە ئاستی نیوەی کوڵان و 49 پلەی سیلیزی دەبێت.
هاوکات کەشناسی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان، هاووڵاتیان بۆ کاری زۆر پێویستە نەبێت نەچنە دەرەوە و بە تایبەت لەکاتەکانی نیوەڕۆدا لە ژێر تیشکی خۆر نەمێننەوە.
