لە هەولێر کچێک بە تۆمەتی کوشتنی باوکی خۆی دەستگیرکرا، ئاسایشی هەولێریش دەڵێت: هاوسەر و برای کوژراوەکە بە تۆمەتی هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکراون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: دوای ئەوەی لە ناحیەی شەمامک هاووڵاتییەک کوژرا، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبار دەستگیرکران.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارەکان کچ و هاوسەر و برای کوژراوەکەن، تۆمەتباری سەرەکی کچەکەیەتی و هاوسەر و برای کوژراوەکە بە تۆمەتی هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکراون.

ئاسایشی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کێشەکە کۆمەڵایەتیە و بە چەکی جۆری 'کڵاشینکۆف' تاوانەکە ئەنجامدراوە.