بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر باندێکی مامەڵکاری بە دۆلاری لیبی دەستگیرکرد
محەمەد رزگار
٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٥
لە هەولێر باندێکی مامەڵەکار بە دۆلاری لیبی و ئاڵوگۆڕی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی دەستگیرکران، کە لە سۆشیاڵ میدیاوە رێکلامیان دەکرد و هاووڵاتیانیان فریو دەدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دوای تۆمارکردنی سکاڵای هاووڵاتییەک لەسەر ئەوەی کەوا لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر پارەی لێ دزراوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و دەرکەوت کەوا باندێکی چوار کەسی، کە بە ڕەگەز عەرەبی سورین.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ریکلامیان دەکرد بە دراوی لیبییەوە یاخود ئاڵوگۆڕی 100 دۆلار بە 130 هەزار دیناری عیراقی بە نرخی بانکی ناوەندی، دوای ئەوەی کەوا لەگەڵ مامەڵەکارەکە رێکدەکەون بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی پارەکە بکەن و لە شوێنێک یەکتر ببینن، بە بیانووی ژماردنی پارەکە، پارەکە وەردەگرن و بۆ شوێنێکی نادیار رادەکەن.
پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.