بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار زیاتر بەرزبووەوە
محەمەد رزگار
١٩ی تەمووزی ٢٠٢٥
بەهای دینار بەرانبەر دۆلار زیاتر بەرزبووەوە و100 دۆلاری ئەمریکی بە 140 هەزار دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد، دەشڵێت. دابەشنەکردنی موچە و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕینی دۆلار یەکێکە لە هۆکارەکانی دابەزینی بەهای دۆلار.
وتیشی، ئەگەر کەسێک بیەوێت 100 دۆلار بفرۆشێت 140 هەزار دینار دەکات، بەڵام ئەگەر 100 دۆلار بکرێت بە 140 هەزار و 100 پێی دەفرۆشرێت.
هاوکات خاوەن نوسینگەیەکی ئاڵوگۆری دراو لە هەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، هاووڵاتیان زیاتر دێن دۆلارەکانیان دەفرۆشن و دەیکەنەوە بە دینار، چونکە ترسیان هەیە زیاتر بەهاکەی داببەزێت.
جێگەی ئاماژەیە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.