قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی عەلی باپیر کرد
محەمەد رزگار
١٩ی تەمووزی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی لە عەلی باپیر دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان و دەڵێت: هیوادارم کۆنگرە راسپاردە و بڕیاری نوێی لێ بەدەستبێت کە بەرنامەی سیاسی ئەم حزبە پەرەپێبدات.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی...
بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی پێنج و هەڵبژاردنەوەتان بەسەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، پیرۆزباییتان لێ دەکەم.
بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی پێنج و هەڵبژاردنەوەتان بەسەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، پیرۆزباییتان لێ دەکەم.
هیوادارم کۆنگرە راسپاردە و بڕیاری نوێی لێ بەدەستبێت کە بەرنامەی سیاسی ئەم حزبە پەرەپێبدات، سەرەنجام بەخزمەتی بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان بکەوێتەوە و دەستێکی خێر و دڵسۆزانەی نیشتمانیی بێت بۆ یەکڕیزی نێوماڵی کورد و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان.
دوبارە پیرۆزبێت و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران