رۆژانی 19 و 20ـی ئەم مانگە، کۆمەڵی دادگەری کوردستان کۆنگرەی پێنجەمی خۆی دەبەستێت و سەرۆک و سەرکردایەتی حزبەکە هەڵدەبژێردرێن.
 
پێشتر عەباس محەمەد وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەری بە کوردسات نیوزی راگەیاندبوو: کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەی لە رۆژانی 19 و 20ـی ئەم مانگە لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت.
 
ئاماژەی بەوەشدابوو: لە مانگی چوارەوە ئامادەکاریمان بۆ ئەم کۆنگرەکردووە و پەیڕەوی ناوخۆ هەمواردەکرێتەوە و سەرۆک و سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێن، هەروەها ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی لە 35 کەسەوە بۆ 29 کەس کەمدەکرێنەوە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش ئامادەیی دەبێت.