سهید ئهحمهد سەید حەسەن بەرزنجی مامۆستا و زانای ئایینی کۆچی دوایی کرد
هەساو ئەمیر
١٨ی تەمووزی ٢٠٢٥
دوێنێ پێنجشەممە، سهید ئهحمهد سەید حەسەن بەرزنجی مامۆستا و زانای ئایینی کۆچی دوایی کرد.
سهید ئهحمهد سەید حسن بەرزنجی یەکێک بوو لە مامۆستا و زانا ئایینییە گەورەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەو مامۆستا ئایینییە ئەندامی پێشووی لیژنەی فەتوای سلێمانی بوو، هەروەها ئیمام و مودەڕیسی مزگەوتی شێخ حسێنی قازی بوو.
بە دەیان مامۆستای ئایینیی لەسەر دەستی ئەو زانا ئایینییە، چەندین زانستی ئایینیی و فکری و فەلسەفییان خوێندووە و دەیان فێرخواز و قورئانخوێنی پێگەیاندووە.



